%رێژەی (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان 92

 

isediyani

بەفەرمی ئەنجامی بەرایی گشتپرسی راگەیێندرا

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ڕاگەیاند.

ھەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، لە میانی پرێس کۆنفرانسێکدا، رای گەیاند: “کە بەشایەدی گشت رێکخراوە بیانییەکان، پرۆسەی راپرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، زۆر بێ کێشە و بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، بۆیە سوپاسی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین”.

کۆمسیۆنی باڵا، بەو شێوەیە ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆنی راپرسی بڵاو کردەوە:

ژماره‌ى ده‌نگده‌ران به‌ گشتى: 4 مليۆن و 581 هه‌زار و 255 ده‌نگده‌ر.

ژماره‌ى به‌شداران به‌ گشتى: 3 مليۆن و 305 هه‌زار و 925 ده‌نگده‌ر كه‌ ده‌كاته‌ 72.15%.

ژماره‌ى ده‌نگى به‌ڵێ: 2 مليۆن و 861 هه‌زار و 471 كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دا 92.73٪.

ژماره‌ى ده‌نگى نه‌خێر: 224 هه‌زار و 468 ده‌نگه‌ ده‌كاته‌ %7.27

رۆژی 25/9/2017 لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، پرۆسەی دەنگدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو.

رووداو 

     27-09-2017

 

125 Total Views 1 Views Today
Twitter'da Paylaş     Facebookta Paylaş

Bir Cevap Yazın

E-posta hesabınız yayımlanmayacak. Gerekli alanlar * ile işaretlenmişlerdir