کوردستان بۆچی نابێت بە ئەندام لە فیفا؟

 

isediyani

کوردستان بۆ بوونە ئەندام لە فیفا و کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا چاوەڕوانی چی دەکات؟

 

 

 

کوردستان بۆچی نابێت بە ئەندام لە فیفا؟

ئیبراهیم سەدیانی  

کوردستانی عێراق (باشوری کوردستان) یەکێک لە پێنج پارچەکەی کوردستان ئەمڕۆ لە ڕێگای بە دەولەت بوونە. لە ئێستادا هەرچەندە لەسەر ئاستی “فیدراڵیەت” دا بێت بنیاتێکی دەولەت لە ئارادایە: دەوڵەتی فیدراڵی کوردستان.

دەوڵەتی فیدراڵی کوردستان، ئەمڕۆ لە ئارێنای سیاسی نێودەوڵەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەوڵەتێکی کوردییە کە بە فەرمی ناسراوە و دان بە شەرعیەتەکەی نراوە. لە شانۆی جیهانیدا هەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و چه‌ندين دامەزراوەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتی زلهێز وەک مخاطب دەبینرێت و دەوڵەتێکی واقعییە.

ئەو دەوڵەتە فیدراڵییە لە هەوڵی “سەربەخۆییدایە”، دەیەوێت سەربەخۆیی رابگەیەنێت و وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر نەخشەی جیهان شوێنی خۆی بگرێت، وە ئەوە سروشتیترین مافی ئەوە، بۆ ئەوە سەدان سالە خەباتێکی شەرەفمەندانە و ڕەوا دەکەن.

ڕێبازی سەربەخۆیی کوردستان بەدەر لە هەندەک ناکەس بەچەی خۆفرۆش بترازێت لە لایەن هەموو گەلی کوردی بەشەرەفەوە پشتگیری لێ دەکرێت، ئەو رێبازە لە دۆخێکە کە رێگای بۆ حەماسەتێکی میللی کردووەتەوە.

بەلام لەگەل ئەوەی کە حەماسی هەست و سۆز جوانە و دڵخۆشکەرە پێویست بە هەنگاوی ئاقڵانە و ستراتیژی دەکات.

لەو خاڵەدا ئەگەر پێویستی کرد گەلی کورد، سیاسەتمەدار و ڕوناکبیرانی کورد، تەنانەت دەوڵەتی فیدراڵی کوردی ئایا دەکرێت بڵێین ئەو هەنگاوانەی بە پێی پێویست ناوە؟ لە زۆر خاڵدا “بەڵێ” بەلام لە هەندێک بواری گرنگ دا “نەخێر”.

لە سەرووی ئەوانەوە وەرزش، بە تایبەت تۆپی پێ دێت.

کوردستان بۆ بوونە ئەندام لە فیفا و کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا چاوەڕوانی چی دەکات؟ 

کوردستان ئەندام نییە لە یەکێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی، جگە لەوەش ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاش نییە.

باشە بەڵام بۆچی؟

چییە ئەوەی رێگا بە کوردستان دەگرێت کە ببێتە ئەندامی ئەو فیدراسیۆنانە؟ بۆچی داواکاری بۆ بوونە ئەندام پێشکەش ناکات؟

گرنگتر و نامۆتر ئەوەیە بۆچی بۆ بە ئەندام بوونی نوسەرێک، ڕووناکبیرێک، چالاکوانێک، دەزگایەکی کۆمەڵایەتی، وەرزشوانێک، پسپۆرێکی وەرزشی دوو وشە ناڵێت؟ پێشنیارێک لەو بابەتە بۆ هەولێر ناکات؟ بۆچی هیچ کەسێک یاخود دەزگایەکی کوردستانی لەو بارەیەوە فشار ناخاتە سەر حکومەتی کوردستان؟

دەگوترێت کە “هێشتا کوردستان سەربەخۆیی رانەگەیاندووە”.. گوتنی ئەوە بە تاکە وشەیەک جاهیلیەتە. چونکە بۆ بە ئەندام بوون لە FİFA, UEFA و AFC پێویست ناکات کە” دەولەتێکی سەربەخۆ” بیت.

کاتێک سەیری یارییەکانی جامی جیهانی، جامی ئەوروپا و جامی ئاسیا بکەین دەبینین کە لە چەندین ناوچە کە سەربەخۆیییان بە دەست نەهێناوە “دەوڵەتی فیدراڵی، ناوچەی خۆسەری و هتد” بەشداری لە جامەکان دەکەن و خۆیان دەنوێنن.

ئەگەر ئارەزوو دەکەن با یەک یەک سەیری ئەمانە بکەین :

دەوڵەتە فیدراڵی و هەرێمە خۆسەرەکانی ئەندامی فیفان :

بەرزترین ئۆرگانی وەرزشی لەسەر ئاستی جیهان کە فیفایە لەمڕۆدا 211 ئەندامی هەیە.

بەڵام ئەو 211 ئەندامە گشتیان “دەوڵەتی سەربەخۆ” نین. لەنێو ئەو ئەندامانە چەندین “دەوڵەتی فیدراڵ” و “ناوچەی خۆسەر” هەیە. 

 ئێستا با سەیری ئەو ئەندامانەی فیفای بکەین کە لە ئاسیا و ئەوروپا لەو دۆخەدان : 

دورگەکانی غوام : ناوچەی خۆسەری نێو دەریان کە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پەیوەستن. دورگەیەکی بچوکی 5 45 کیلۆمەترییە کە لە ئۆقیانووسی ئارامدایە، ژمارەی دانیشتووانی تەنها 185 هەزارە.

هۆنگ کۆنگ : ناوچەیەکی ئیدارەی تایبەتە کە پەیوەستە بە کۆماری گەلی چین، ژمارەی دانیشتووانی 7,300,000 کەسە.

ماکاو : ناوچەیەکی ئیدارەی تایبەتە کە پەیوەستە بە کۆماری گەلی چین، ژمارەی دانیشتووانی تەنها 650 هەزار کەسە.

فەلەستین : ناوچەیەکی خۆسەرە کە بە ئیسرائیلەوە بەندە، ژمارەی دانیشتووانی 4,5 ملیۆنە.

ئینگلتەرا : یەکێکە لە چوار ناوچەکەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، ژمارەی دانیشتووانی 55 ملیۆن کەسە.

ئیسکۆچیا : یەکێکە لە چوار ناوچەکەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، ژمارەی دانیشتووانی55 ملیۆن و 300 هەزار کەسە.

گاللەر: یەکێکە لە چوار ناوچەکەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، ژمارەی دانیشتووانی 5 ملیۆن کەسە.

ئێرلەندای باکور : یەکێکە لە چوار ناوچەکەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، ژمارەی دانیشتووانی تەنها 2 ملیۆن کەسە.

دورگەکانی فارۆی : ناوچەیەکی خۆسەرە کە پەیوەستە بە دانمارکەوە. لە چەند دورگەیەکی بچووکی سەر دەریای باکوور پێکدێت، کۆی گشتی دانیشتوانی تەنها 50 هەزارە. 

جبل طارق : خۆسەرییەکە لە خاکی ئیسپانیایە بەڵام سەر بە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیایە، بریتییە لە شارۆچکەیەکی بچوک، ژمارەی دانیشتووانی 32500 کەسە.

هەروەک دەبینن لە ئاسیا 4 ئەندام هەیە کە سەرەڕای ئەوەی “دەوڵەتی سەربەخۆ” نین لە یارییەکانی جامی تۆپی پێی ئاسیا و جیهانیش دا خۆیان دەنوێنن.

دووبارە هەروەک دەیبینن لە ئەوروپاش شەش ئەندام هەیە کە سەرەڕای ئەوەی “دەوڵەتی سەربەخۆ” نین لە یارییەکانی جامی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهانیش دا خۆیان دەنوێنن.

ئەو ئەندامانەی ناوەکانیانمان ژمارد هەروەک دەوڵەتانی سەربەخۆ لە بەرانبەر زلهێزانی تۆپی پێی وەک ئەرجەنتین، بەڕازیل، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە “یارییە یەکلاکەرەوەکانی خولی جامی جیهانی” خۆیان دەنوێنن و ڕێک وەک ئەوان بە مەرجێک ئەگەر سەربکەون لە یەکلاکەرەوەکان لە خولی جامی جیهانی بەشداری دەکەن.

باشە کوردستان چی لەوانە کەمترە؟ 

ئەگەر بێت و لە جوگرافیای تاک تاکەی ئەو وڵاتانە ورد بینەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانین ببینین کە لە ڕووی “ستاتوی سیاسی” لە خاڵی دوواتر لە کوردستانن و هەم لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە ژمارەی دانیشتووانیان لە کوردستان کەمترن.

 زکوردستان کە خاوەن ستاتوی “دەوڵەتی فیدراڵ” و ژمارەی دانیشتوانی 5.5 ملیۆن کەسە لە ڕووی ستاتوی سیاسییەوە خاوەن ستاتوێکی لە زۆربەی ئەوانە بەرزترە وە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە ژمارەیەکی لە زۆربەی ئەوانە قەرەباڵغترە.

ئەگەر وا بێت کوردستان بۆ بوونە ئەندام فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا چاوەڕوانی چی دەکات؟

بۆ ئەو ئەندامەتییە مەرجی ئەوە ئەوە نییە کە سەربەخۆیی بەدەست هێنابێت، بۆ ئەنجامدانی ئەوە بۆچی چاوەڕوانی راگەیاندنی سەربەخۆیی دەکرێت؟

ئەندامێتی لە فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەبێتە وزەی مۆتۆری سەربەخۆیی 

چەندین گەل و نەتەوە هەن کە لە جیهاندا خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکەن و دۆزی نەتەوەیی بەڕێوە دەبەن. ئەگەر لە من بپرسن “لەنێو ئەوانەدا سیاسەتمەدار و روناکبیری کامەیان بێ ڕوانگە، نەزان و لە قالبی بچوک دەڕوانن؟” بێ ئەوەی هیچ شک و گومانم هەبێت دەڵێم “کوردەکان”.

بەڵێ با کەس زویر نەبێت و دڵی نەڕەنجێت بەداخەوە ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە، روناکبیر و سیاسەتمەداری کورد کورت بین ترین و بێ روانگەترین ڕوناکبیر و سیاسەتمەداری جیهانن. هۆکارەکەش ئەوەیە کە خاوەنی “بیری نەتەوەیی” نین و دووچاری ژەهراوی بوون ئایدۆلۆژیا بونەتەوە.

هەر لە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی فیدراڵی کوردییەوە بگرە دەیان ساڵە لە نزیکەوە چاودێری چینی رۆشنبیر و سیاسەتی کورد دەکەم، هێشتا تاوەکو ئەمڕۆ شایەتی ئەوە نەبووم کە ڕوناکبیرێک یاخود سیاسەتمەدارێکی

کورد بێت و بڵێت: “کوردستان بۆچی نابێت بە ئەندام لە فیفا؟” 

لە کاتێکدا کە ئەندام بوون لە فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەبێتە وزەی مۆتۆری سەربەخۆیی. ئەگەر ئەوە ئەنجام بدەن ئەوا یەک لە گرنگترین بەردەکانی بناغەی سەربەخۆییان داڕشتووە.

بەڵام کوردستان ئەوە ناکات. فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان تاوەکو ئێستا هەوڵی ئەوەی نەداوە ( وە یاخود هەوڵ دراوە و من لێی ئاگادار نیم). لە کاتێکدا هەم دەسەڵاتی ئەوەی هەیە، هەم ئێستا کوردستان مافێکی نێودەوڵەتی لەو شێوەیەی هەیە.

سەرەڕای ئەوەی کە کوردستان هەوڵی نەداوە کە ببێتە ئەندام لە فیفا وە یاخود بە خەیاڵی دا نەهاتووە، چووە بووە بە ئەندام لە جامی جیهانی ڤیڤا کە هیچ فەرمیەتێکی نییە و لە خولێک کە ئەوانەی خاوەن هیچ کیانێک نین و تەنها بۆ دڵدانەوەی خۆیان خول ئەنجام دەدەن خۆی دەنوێنێت.

سەیرکەن، وڵاتێکی وەک دەوڵەتی فیدراڵی کوردستان کە ژمارەی دانیشتوانی 5.5 ملیۆن کەسە دەچێت لە “تۆپێنی گەڕەک” لە ژێر ناوی جامی جیهانی ڤیڤا یاری دەکات و خۆی نزم دەکاتەوە بۆ ئاستی کێ و کێ : ئۆکسیدانیا، پادانیا، ئارامییەکانی سوریا، دارفۆر ،گۆزۆ ،قوبرسی باکور، رایتیا، لاپۆنیا ،کامیرۆنی باشور، تامیل، سیجیلیا، صحراء الغربية، زەنگیبار.

ئەوە ڕێک سوکایەتی کردنە بە کوردستان و نەتەوەی کوردی ئازیز!..

ئەوە بۆ ئەوە ناڵێم کە سوکایەتی بەو جوگرافیانە و خەڵکەکەی بکەم بێگومان هەر یەکێک بیرکردنەوە و هەڵوێستی من بزانێت دەزانێت کە چەند هەستەوەرم دەربارەی “وڵاتە ونەکان” لە زۆربەی وتارەکانم و گشت هۆنراوەکانم دا ئەوان دەچڕم.

بەڵام دەوڵەتی فیدراڵی کوردستان کە خاوەنی ستاتوی “دەوڵەتێکی فیدراڵییە” و ژمارەی دانیشتوانی 5.5 ملیۆن کەسە بۆچی بچێت و لەگەل ئەوانە خۆی لە هەمان تای تەرازوو دابنێت؟

لە کاتێک دا بواری هەبێت کە لەگەڵ وڵاتە خاوەن کیانەکاندا لە فیفا خۆی بنوێنێت، هەوڵی بەشداری کردن لە جامی جیهانی ڕاستەقینە هەبێت، لەو دۆخەی ئێستای دا و بەو ستاتووەیەوە مافی ئەوەی هەبێت، بۆچی وا دەکات؟

بۆچی؟ 

روناکبیرانی کورد بۆ ئەندام بوون لە فیفا دەبێت فشار بخەنە سەر کوردستان 

لە کاتێک دا کە پێویستە یاری کردنی کوردستان لە خولی ڤیڤا روناکبیرانی کورد نارحەت بکات و تەنانەت هەست بە شەرم بکەن – قسەم بۆیان – ئەو “روناکبیرانەی کورد” واز لە شەرم بێنە کەچی شانازیش بەو دۆخە دەکەن، کاتێک کوردستان لەو خولەدا یاری دەکات ستایشی دۆخەکە دەکەن.

ئەو یارییانەی کوردستان لە خولەکە ئەنجامیان دەدات راستەوخۆ دەگوازێتەوە کەناڵە کوردییەکان، میدیای کوردی بە هەنگوین کردنەوە باسیان لێ دەکات، ئەو “روناکبیرە کوردانە” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا بە چێژەوە بڵاودەکەنەوە. تەنانەت بە خۆ پێ هەڵدانەوە “ئا ئەوە کورد، ئەوە کوردستان!

لە کاتێکدا کە پێویستە شەرم لە دۆخەکە بکەنەوە خۆیانی پێ هەڵدەکێشن، بۆیە دەڵێم” کورتبینترین و بێ ڕوانگەترین روناکبیران”

لە کاتێکدا کە ڕوناکبیرێکی ڕاستەقینە کە خاوەنی “هزری نەتەوەیی” بێت یاری کردنی کوردستان کە خاوەنی ستاتوی “دەوڵەتە” لە خولێکی ئاست نزمی وەک ڤیڤا بە “سوکایەتی” و تەنانەت “خیانەت” دەبینێت، بۆ بە ئەندام بوون لە فیفا و بەشداری کردن لە یارییە یەکلایی کەرەوەکانی جامی جیهانی فیفا فشار دەخاتە سەر حکومەتی کوردستان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان.

بەرپرسیارێتی ڕاستەقینە کە دەکەوێتە سەر شانی ڕوناکبیری کورد ئەوەیە کە بەو ڕوانگە پێشکەوتووەوە ڕێگا نیشانی حکومەتی کوردستان بدەن و پێشنیار بۆ هەنگاونانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بکەن.

جگە لەوەش هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد ئەندام بوون لەو فیدراسیۆنانە دەبێتە هێزی ماتۆڕی سەربەخۆیی، ئەگەر ئەوە ئەنجام بدرێت دەبێتە یەکێک لە بەردە سەرەکییەکانی بناغەی سەربەخۆیی.

ئەندامێتی کوردستان لە فیفا و یاری کردنی لە یارییە یەکلایی کەرەوەکانی جامی جیهانی ڕاستەقینە بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە دەرکەوتنی سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا، بوونی ئاڵای کوردستان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وە یاخود نوسینی چەند وتارێکی سێ چوار نوسەری رۆژئاوایی کە پشتگیری کوردستان دەکەن زۆر گرنگترە وە بەردێکی بناغەی ماوەترە.

لە شوێنی ئەوەی کە خۆتان بەو جۆرە شتانە خەریک بکەن کە جگە لە شتێکی سیاسی و رۆژانەیە و “چەوساوەییتان” نیشانی هەمووان بدەن، فشار بخەنە سەر هەولێر تا کوردستان ببێتە ئەندام لە فیفا و دەستکەوتێکی هەمیشەیی دەبێت، ئەی ڕوناکبیر و سیاسەتمەدارانی کورد.

با کوردستان ببێتە ئەندام لە فیفا و هەروەک وڵاتانی تر لە گروپەکانی یەکلایی کردنەوەی جامی جیهانی شوێنی خۆی بگرێت، وە ئێوە بەوەدا هەڵبڵێن کە دەستکەوتێکی هەمیشەیییە!

دووبارە دەیڵێمەوە :بۆ ئەوە مەرج نییە کە هەر دەبێت سەربەخۆیی ڕاگەیاند بێت. کوردستان بە دۆخی ئێستایەوە مافی بە ئەندام بوون لە هەردوو یەکێتی تۆپی پێی جیهانی و ئاسیا دا هەیە.

لە کاتێکدا کە دورگەکانی فارۆی و شارۆچکەکانی جبل طارق کە خاوەنی ستاتوی زۆر لە کوردستان نزمتر و دانیشتوانی زۆر کەمترن مافی ئەوەیان هەبێت بۆچی کوردستان نییەتی؟

درەنگ کەوتین بۆ جامی جیهانی 2018 و جامی ئاسیای 2019، بەڵام پێویستە لە جامی جیهانی 2022 و جامی ئاسیای 2023 درەنگ نەکەوین.

ئەگەر کوردستان هەر ئێستا داواکاری ئەندام بوون پێشکەش بە فیفا بکات لە گروپی یارییە یەکلایی کەرەوەکانی جامی جیهانی 2022 کە لە ئەیلوولی 2020 دەست پێدەکات دەکرێت بەشداری بکات.

هەر ڕوناکبیر و سیاسەتمەدارێکی کورد کە خاوەنی هزری نەتەوەیی بێت پێویستە بۆ ئەوە فشار بخاتە سەر کوردستان، هانی کوردستان بدات بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

یاری کردنی شێرانەی کوردستان لە یارییە یەکلایی کەرەوەکانی جامی جیهانی 2022 ئێمە وەک تاکی گەلی کوردی ئازیز هەم خۆشحاڵ دەکات هەم شانازی بە خۆمانەوە دەکەین.

گەلی کورد ساڵانێکە شایستەی هەست کردن بەو شانازییە و فەخرەیە. 

سەدیانی ﺧﺒﺮ

۲۰۱۷ ﭕﻮﺸﺒﺮ 

 

 

212 Total Views 1 Views Today
Twitter'da Paylaş     Facebookta Paylaş

Bir Cevap Yazın

E-posta hesabınız yayımlanmayacak. Gerekli alanlar * ile işaretlenmişlerdir